عێراقکوردستانگرنگترین

سێ یاریزانی نەورۆز تووشی پێکان بوون

لە گەڕی بیستەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یانەی نەورۆز ئەمڕۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی کەربەلا دەبێتەوە.

دوای یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026ـی هەڵبژاردەی عێڕاق بڕیارە جارێکی تر ئەمڕۆ یەکشەممە 31\3\2024 خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەستپێبکاتەوە، یانەی نەورۆز دوێنێ ئێوارە دوایین یەکەی مەشقی خۆی لە یاریگای دووەمی کەربەلا ئەنجامدا پێش یاریەکەیان بەرامبەر یانەی کەربەلا کە بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 9:30 یاریەکە لە یاریگای نێودەوڵەتی کەربەلا بکرێت، لە پێگەی تایبەتی خۆیان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فیس بووک یانەی نەورۆز پێکانی هەر سێ یاریزان عەمار عەبدولحوسەین و لامین ساماتا و ویلنگتۆن تایرای ڕاگەیاند و ناتوانن بەشداری یاریەکە بکەن.

یانەی نەورۆز تا ئێستا لە کۆی 19 یاری 27 خاڵی هەیە لە پلەی هەشتەمە و یانەی کەربەلاش بە 19 خاڵ لە ڕیزبەندی پانزەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button