یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر لاس پاڵماس.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری لاس پاڵماس بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30 لالیگا.
You have plans on Saturday.#BarçaLasPalmas 👇https://t.co/R0gRZLgcOc
— FC Barcelona (@FCBarcelona) March 29, 2024
بۆ ئەو یارییە چاڤی لە تواناكانی هەریەك لە ئەندریاس كریستێنسن، فرێنكی دی یۆنگ، ئەلێكس بالدی، پێدری و گاڤی بێ بەش دەبێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: تێر شتیگن
هێڵی بەرگری: كانسێلۆ، كوبارسی، ئاراوخۆ، فۆرت
هێڵی ناوەند: رۆبێرتۆ، گوندۆگان، فۆرمین لۆپێز
هێڵی هێرشبردن: رافینیا، رۆكی، فێلیكس
پێش ئەو یارییە بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 64 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و لاس پاڵماسیش بە 37 خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەم دێت.