ئیسپانیاگرنگترین

یاریزانی یەک ملیار یۆرۆیی؛ پاو کوبارسی لە بارسێلۆنا قوفڵ دەدرێت

بارسا هەوڵەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی کوبارسی دەستپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەشی پاو کوبارسی کردووە و دەیەوێت بە زووترین کات گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی دیاری گواستنەوەکان روونیکردووەتەوە، بارسا ئۆفەرێکی خستووەتە بەردەم کوبارسی و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە دەگاتە یەک ملیار یۆرۆ.

یانە کاتالۆنییەکە دەیەوێت بەر لە کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، گرێبەستی کوبارسی نوێبکاتەوە و پارێزگاری لە بەرهەمی ئەکادیمیاکەی بکات.

کوبارسی بەرهەمێکی نوێی ئەکادیمیای لا ماسیایە و لە ماوەی رابردوو ئاستێکی سەرنجڕاکێشی لەگەڵ بارسا پێشکەشکردووە.

بەهۆی کێشەکانی داراییەوە، بارسا پشتی بە بەرهەمەکانی ئەکادیمیاکەی بەستووە و ئێستا هەریەکە لە پێدری، گاڤی، لامین یامال و کوبارسی، دیارترین ئەو یاریزانانەن بەرهەمی لا ماسیان و لە پێکهاتەی سەرەکی چاڤی یاری دەکەن.

هەرچەندە کوبارسی لە تەمەنی حەوت تاوەکو 11 ساڵان لە ئەکادیمیای جیڕۆنا بووە، بەڵام دواتر پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد و لەم وەرزەدا بەشداری لە 13 یاریدا کردووە.

ئەمشەو بارسێلۆنا یارییەکانی لالیگا دەستپێدەکاتەوە و میوانداری لاس پاڵماس دەکات و چوارشەممە لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی پاریس سانجێرمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button