ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

راهێنەرێكی چاوەڕواننەكراو جێگای كڵۆپ دەگرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ناوی راهێنەرێكی چاوەڕواننەكراویان بۆ شوێنگرتنەوەی یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئاشكرا كرد.

لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەكی فەرمی یۆرگن كڵۆپ رایگەیاند، كە لە دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی وەرز ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت.

باس لە چەندین ناو بۆ شوێنگرتنەوەی كڵۆپ دەكرێت، كە دیارترینیان چابی ئاڵۆنسۆ بوو، بەڵام راهێنەرەكە دووپاتیكردەوە كە وەرزی داهاتوو لە بایەر لیڤەركوزن بەردەوام دەبێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند;

روبن ئامۆریم، راهێنەری یانەی سپۆرتینگ لشبۆنەی پۆرتوگالی وەك ناوی سەرەكی پاڵێوراوە بۆ راهێنەرایەتیكردنی لیڤەرپوول لە وەرزی داهاتوودا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئامۆریم تاكە ناوی پاڵێوراو نییە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بەڵام زۆرترین ئەگەری هەیە كە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی رێدز وەربگرێت.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، پێشتر ئیدارەی یانەی لیڤەرپوول لە بەهای ئازادكردنی گرێبەستی ئامۆریم لەگەڵ سپۆرتینگ ئاگادار كراوەتەوە.

روبن ئامۆریم

رێدز بە كۆكردنەوەی 64 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی گۆڵ لە دوای ئارسیناڵی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button