ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ باس لە هەواڵی گەڕانی مانچێستەر یونایتد بۆ راهێنەری نوێ دەكات

Yariga App

یاریگا –

ئێریك تێن هاخ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لێدوان لەسەر هەواڵی گەڕانی مانچێستەر یونایتد بۆ راهێنەری نوێی یانەكە دەدات.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لەوە دەكرد، ئیدارەی مانچێستەر یونایتد دەیانەوێت ئێریك تێن هاخ بەهۆی ئەنجامەكانیەوە لە پۆستەكەی دووربخەنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش بە دوای راهێنەرێكدا دەگەڕێن بۆ شوێنگرتنەوەی.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان برێنتفۆرد لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30 پرێمەرلیگ.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر برێنتفۆرد، تێن هاخ دەربارەی دەنگۆی گەڕان بە دوای راهێنەرێكی دیكەدا، گوتی:

گرنگی پێ نادەم، سەرنجم لەسەر پرۆسەكە و لەسەر یاریكردنە لە باشترین ئاستی خۆماندا.

لێرە لە مانچێستەر یونایتد هەمیشە ژاوەژاو لە دەوروبەری یانەکە و تیمەکە و راهێنەر و یاریزانەکان و هەموو شتێك درووست دەبێت، هەمیشە کێشە درووست دەبێت.

شەیتانە سوورەكان بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button