فەرمی | چابی ئەلۆنسۆ بڕیاری کۆتایی خۆی راگەیاند
یاریگا –
دواجار ئەلۆنسۆ بەفەرمی بڕیاری خۆی راگەیاند و بڕیاریداوە لە بایەر لیڤەرکوزن بمێنێتەوە.
چابی ئەلۆنسۆ راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر هۆفینهایم رایگەیاند، بڕیاریداوە لە یانەکەی بمێنێتەوە و وەرزی داهاتوو لیڤەرکوزن جێناهێڵێت.
ئەلۆنسۆ لەبارەی داهاتووی خۆی گوتی :’من کۆبوونەوەیکی زۆر باش و ئەرێنیم لەگەڵ یانەکەم هەبوو، پێم راگەیاندن من دەمەوێت هەر لە بایەر لیڤەرکوزن بەردەوام بم، دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەبارەی داهاتووی خۆم بڕیاری کۆتاییم دا، من لێرە بەردەوام دەبم’.
هەروەها راهێنەرە ئیسپانییەکە گوتیشی :’هێشتا کارەکانم لە بایەر لیڤەرکوزن کۆتایی نەهاتووە، من دەمەوێت یارمەتی ئەم یانەیە بدەم و یارمەتی یاریزانەکان بدەم بۆ ئەوەی زیاتر گەشە بکەن، من هێشتا راهێنەرێکی گەنجم بەڵام پێموایە بڕیارێکی دروستم بۆ داهاتووی خۆم داوە، کاتێکی باشم وەرگرت و بیرم لێیکردەوە و بڕیاری خۆم دا’.
لەبارەی رەتکردنەوەی وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی لیڤەرپوول و بایرن میونشن، ئەلۆنسۆ گوتی :’من نامەوێت هیچ کۆمێنتێک لەبارەی لیڤەرپوول و بایرن میونشن بدەم، ئەو دوو یانەیە گەورەن، من پەیوەندییەکی باشم لەگەڵیان هەیە، بەڵام هەست دەکەم من ئێستا لەو شوێنەم کە دەمەوێت’.
ئەلۆنسۆ کۆتایی ساڵی 2022 ئەرکی راهێنەرایەتی بایەر لیڤەرکوزنی گرتو ئەستۆ و لەم وەرزە لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن نزیکە نازناوی بۆندزلیگا بباتەوە.