ئینگلتەرامۆندیالی 2026

هەڵبژاردەیەک لە دوای 24 ساڵ توانی جارێکیتر گۆڵ بکات

یاریگا –

ئەنگویلا، دوورگەیەکی بچووکە و دەکەوێتە دەریای کاریبی، کە 24 ساڵ بەسەر دوا گۆڵیان تێپەڕیوە و خەونی گەیشتن بە مۆندیال 2026 دەبینن.

دوایین جار دانیشتوانی ئەنگویلا کە دوورگەیەکی بچووکە و سەر بە خاکی بەریتانیایە، دڵخۆش بوون بە تۆمارکردنی گۆڵێک، هیچ تەکنەلۆجیایەک نەبوو!

هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​گۆڵی لێدانی سزا لە یارییەکەی بەرامبەر تورکاس و کایکۆسدا کە بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون و سەرکەوتن بۆ قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 رووداوێکی مێژوویی بوو بۆ ئەوان.

پێش کۆتایی گێمی یەکەم، لوک پاریس کە لە خولی پلە حەوتەمی ئینگلتەرا یاری دەکات، گۆڵی یەکسانکردنەوەی تۆمارکرد. ئەوە یەکەم گۆڵی ئەنگویلا بوو لە یارییەکی فەرمی لەدوای ساڵی 2010ەوە. دانیشتوانی ئەم دوورگەیە حەسرەتی 24 ساڵ گۆڵ نەکردنیان لە دڵ نەما.

ئەنگویلا کە لە یاری رۆیشتندا بەبێ گۆڵ یەکسان بووبوو، توانی لە یاری گەڕانەوەدا بە لێدانێکی سزای گرنگسەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ئەنجامەکەی 4-3 بوو. ئەنگویلا کە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 15 هەزار کەسە بەپێی دوایین داتای فەرمی بۆ ساڵی 2023، رێگایەکی سەختی دەبێت بۆ ئەوەی بۆ یەکەمجار بۆ مۆندیال سەربکەوێت. لە کۆمەڵەی چوارەمدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەلسەلڤادۆر و پورتوگال و سانت ڤینسێنت و گرێنادین و سورینام دەبێتەوە.

ئەنگویلا دووەم درێژترین مێژووی بێ بردنەوەی هەیە وەک هەڵبژاردەی نیشتمانی. دوای سان مارینۆ کە بەتەواوی تاکە هەڵبژاردەیە لە خوار ئەوانەوە لە ریزبەندی فیفادایە، ریزبەندی فیفا لە 210 وڵات پێکدێت و ئەنگوێلا لە پلەی 209ەم دایە.  ئەنگویلا لە 6ی تشرینی یەکەمی 2010ەوە هیچ یارییەکی فەرمی نەبردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button