یاریگا –
فیفا ئامادەکاری دەکات بۆ لێكۆڵینه‌وه لە یەکێک لە گەورەترین دۆسیەکانی گەندەڵی لە ئیسپانیا.
پۆلیس لەسەر داوای داواکاری گشتی، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چووه سەر بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، ئه‌مه‌ش بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەیەکی گەندەڵی کارگێڕی و سپیکردنەوەی پارە.
بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس، ئێوارەی دوێنی چوارشەممە فیفا نامەیەکی فەرمی بۆ وەزارەتی وەرزشی ئیسپانیا ناردووە، دەڵێت، ره‌نگە بە فەرمی دەستوەردان لە کارەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بکات.
فیفا لە نامەکەیدا داوای راپۆرتێکی ووردی لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کردووە، كه چی روویداوه؟ بۆچی داواكاری گشتی پۆلیسی بۆ باره‌گای فیدراسیۆنه‌كه ناردووه؟ لێکۆڵینەوەی دادوەری بۆچی بووه. به ته‌واوی بابه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و كارگێری فیدراسۆنهكه شیبكه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها ناوی ئەو کەسانە ده‌ستنیشان بكات كه له بابه‌ته‌كه تێوه‌گڵاون، ده‌شڵێت، رێوشوێنتی تریش دەگیرێنەبەر.
رۆژنامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، فیفا جەختی لەوە کردۆته‌وه، ئەگەر راپۆرتێکی وورد و باوه‌رپێكراویان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌ده‌ست نه‌گات، دەستوەردان دەکات و خۆی لێكۆلینه‌وه‌ی وورد له بابه‌ته‌كه ده‌كات، هه‌ڵبژاردن بۆ فیدراسیۆنه‌كه ده‌كات و سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت، کە ئێستادا بەشێوەیەکی کاتی لەلایەن پێدرۆ ڕۆچا بەڕێوەدەبرێت،