یاریگا-هاری کەین جارێکیتر لە یاریگا دێرینەکەی یاری دەکات و بە دیداری هاندەرانی شاد دەبێتەوە، پاش ئەوەی راگەیەندرا تۆتنهام و بایەرن لە یارییەکی دۆستانەی هاوینەدا بەیەک دەگەن.
کەین هەموو تەمەنی سەردەمی ناوداریی لە تۆتنهام بەسەربرد تاوەکو پارساڵ سەرەنجام ئەو یانەیەی جێهێشت و روویکردە بایەرن میونشن.
ئەمڕۆ هەردوو یانە رایانگەیاند لە بەرواری 8/10 و بە هەفتەیەک بەر لە دەستپێکی وەرزی نوێی پریمەرلیگ، هەردوو یانەی تۆتنهام و بایەرن میونشن لە یارییەکی دۆستانەدا لە یاریگای تۆتنهام بەیەک دەگەن.
کەین تاکە یاریزانی پێشووی سپێرز نیە دەگەڕێتەوە و هەروەها ئێریک دایەریش بەهەمان شێوە بۆ یەکەمجار بەرامبەر یانەکەی پێشووی یاری دەکات.