ئیسپانیابیرۆکه‌کانی یاریگا

چەند ئامارێکی گشتی کلاسیکۆ

ئەوەی هەمیشە کلاسیکۆ بەهێزتر دەکات و گڕوتینێکی زیاتر بەهەردوولا دەبەخشێت ئەو ئامارانەیە کە لە نێوان هەردوو یانەدا هەیە و هەر یەکێکیان دەیەوێت مێژوو تۆماربکات و سەرکەوتنێکی تازەی کلاسیکۆ بنوسێتەوە.
کۆمەڵێک لە ئامارەکانی نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لە کلاسیکۆ:
– ژمارەی یارییەکان : ٢٥٠ یاری (٢١٨ یاری لە پاڵەوانێتییە فەرمییەکان بووە)
– زۆرترین بردنەوە: بەرشلۆنە ١٠٤ یاری بردۆتەوە لە کۆی ٢٥٠ یاری، بەڵام لە یارییە فەرمییەکان ڕیاڵ باڵادەستە و ٨٧ یاری بردۆتەوە.
-گۆڵکاری کلاسیکۆ : ئەلفرێدۆ دی ستیفانۆی ئەفسانەی یانەی ڕیاڵ مەدرید توانیوێتی ١٨ گۆڵ تۆماربکات.
– زۆرترین یاری : زاڤی هێرناندێز زۆرترین یاری لە کلاسیکۆ ئەنجامداوە بە بە ٣٢ یاری.
– دواین رووبەڕووبوونەوە: بەرشلۆنە ١-٢ ڕیاڵ مەدرید ، هەفتەی ٣٥ی لالیگای وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢.
– یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا: (٥ بردنەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید – ٢ بەرامبەربوون – ٣ بردنەوە بۆ بەرشلۆنە). ڕیال مەدرید ٢١ گۆڵی تۆمارکردووە بەرامبەر بە ١٣ گۆڵ بۆ بەرشلۆنە.
گشت یاریە فەرمییەکان: ٢١٨ یاری(٨٧ بردنەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید – ٤٦ بەرامبەربوون – ٨٥ بردنەوە بۆ بەرشلۆنە).
گشت گۆڵەکانی یارییە فەرمییەکان: ٣٦٦ گۆڵ بۆ ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بە ٣٥٢ گۆڵ بۆ بەرشلۆنە.
گەورەترین پێنج بردنەوە:
١- ڕیاڵ مەدرید ١١-١ بەرشلۆنە (١٩٤٣)
٢-بەرشلۆنە ٧-٠ ڕیاڵ مەدرید (١٩١٣)
٣-ڕیاڵ مەدرید ٨-٢ بەرشلۆنە (١٩٣٥)
٤- بەرشلۆنە ٧-١ ڕیاڵ مەدرید (١٩٢٠)
٥- بەرشلۆنە ٧-٢ ڕیاڵ مەدرید (١٩٥٠).

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close