یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆی ئینگلتەرا، پێشهاتی نوێیان سەبارەت بە پێكانەكەی كایڵ وۆلكەر ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئاشكرا كرد.
لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی بەڕازیل، وۆڵكەر تووشی پێكان بوو، بەهۆی هەستكردن بە ئازاری ماسولكەكانی یاریگای جێهێشت و نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات.
لەو یارییەدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگای وێمبڵی بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەرامبەر هەڵبژاردەی بەڕازیل شكستیهێنا.
BREAKING: Kyle Walker's hamstring problem isn't thought to be too serious, could be available for Man City's crucial game against Arsenal 👇 pic.twitter.com/mdQxYNJ9V5
— Sky Sports News (@SkySportsNews) March 25, 2024
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی سكای سپۆرت، هیچ شتێكی مەترسیدار بۆ كایڵ وۆڵكەر نییە، رەنگە بۆ یاری بەرامبەر ئارسیناڵ لە پرێمەرلیگ بتوانێت بەشداری بكات.
بەپێی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، بەرگریكارەكەی سیتیزن پێكانێكی كەمی لە ماسولكەكانیدا هەیە و تەنیا پێوویستی بە چەند رۆژێكە بۆ دووبارە گەڕانەوەی.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، كە وۆڵكەر بە تەواوی و بە بێ هیچ پێكانێك بۆ یاری بەرامبەر ریال مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئامادە دەبێت.
چاوەڕوان دەكرێت لە بەرواری 9ی مانگی داهاتوو لە یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری مانچێستەر سیتی بكات.