یاریگا –
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان هەڵوەشاندنەوەی یارییەکەی نێوان ژاپۆن و کۆریای باکووری راگەیاند.
بڕیاربوو رۆژی سێشەممە 26 ئازار لە گه‌ڕی چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیال، کۆریای باکوور میوانداری ژاپۆن بکات، به‌ڵام فیفا یارییه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
بەشێوەیەکی فەرمی فیفا هەڵوەشاندنەوەی یارییەکەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی راگەیاند، دوای ئەوەی هەڵبژاردەی کۆریای باکوور ئامادەیی خۆی بۆ میوانداریکردنی یارییەکە چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی یارییەکە دەربڕی،به‌ڵام به‌هۆی پێشهاتی چاوه‌ڕواننه‌كراو له كۆریا یارییه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
پێشبینی دەکرێت فیفا بڕیاری کۆتایی خۆی سەبارەت یارییه‌كه بدات، بە هه‌ژماركردنی تەواوی خاڵه‌كانی یارییه‌كه لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی ژاپۆن و ئه‌نجامی یارییه‌كه 3-0 بۆ ژاپۆن به‌سه‌ركه‌وتن دابنرێت،دوای ئەوەی پشتڕاستکرایەوە کە بەهۆی بێتوانایی ووڵاتی كۆریای باكور بۆ میواندارییكردنی یارییه‌كه و پێشهاتی چاوه‌ڕوانه‌كراو یارییه‌كه هەڵوەشاوەتەوە.
رۆژی هه‌ینی رابردوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا داواییه‌كی بۆ یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به‌رزكرده‌وه، فیفاش بڕیاریدا یارییه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
سامورای ژاپۆنی لە یاریی گه‌ڕی سێیەمدا بە گۆڵێکی ئۆ تاناکا سەرکەوتنی به‌رامه‌ر کۆریای باکور بەدەستهێنا، به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ پێشه‌نگی گروپی دووه‌می گرتووه.