یاریگا –
كارگێری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ده‌ستنیشانكردنی راهێنه‌رێك بۆ شوێنی تین هاخ ده‌ست پێكردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل،جیم راتکلیف، یەکێک لە خاوەنەکانی یانەی مانچستەر یونایتد، هەنگاوه‌كانی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی تین هاخ ده‌ستپێكردووه، له كۆتایی وه‌رز، كۆتایی به‌كاره‌كانی راهێنەره هۆڵەندییه‌كه له مان یونایتد دێت.
مانچێسته‌ر یونایتد لە ژێر سه‌په‌رشتی تێن هاخ باشترین ئاستی خۆی پێشكه‌ش ناكات، یانه‌كه له پلەی شەشەمی خولی ئینگلیزیدایە، ره‌نگه وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ بەشداری نەکات.
رۆژنامەكه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، مانچێسته‌ر یونایتد لەسەر نۆ ناو یەکلایی بووەتەوە، كه یه‌كێكیان بكاته راهێنەری داهاتووی شەیتانە سوورەکان.
لە لیستەکەدا گراهام پۆتەری ئینگلیز و ڕۆبێرتۆ دی زێربی ئیتاڵی و تۆماس فرانکی دانیمارکی لەخۆدەگرێت کە هەموویان ئەزموونیان لە خولی نایابی ئینگلیزی هەیە.
تۆماس توخێلی ئەڵمانی دوای ئەوەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا رۆیشتنی لە بایرن میونشن راگەیاندووه، له‌گه‌ڵ زیدان و روبێن ئەمۆریم و جولیان ناگلسمان ناویان له لیسته‌كه هه‌یه، كه زێدان زۆرترین بۆچوونه‌كانی یانه‌كه له‌سه‌ری كۆكن و دیارترین به‌ربژێره.
ناوی ئەنجی پۆستیکۆگلۆی ئوسترالی راهێنەری ئێستای تۆتنهام و گاریس ساوسگەیت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا له‌ناو لیستی راهێنه‌ره به‌ربژێره‌كانی یانه‌كه‌ن.