ساینز کۆتایی بە سەرکەوتنە ناوازەکانی ڤێرستاپن هێنا
ساینز دوای دوو هەفتە دابڕان، بووە پاڵەوانی کێبڕکێی ئوسترالیا
یاریگا –
کارلۆس ساینز، شۆفێری تیمی فێراری خەڵاتی گەورەی ئوسترالیای بەدەستهێنا و چارلس لوکلێر، هاوتیمی ساینز پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
دیارترین رووداوی کێبڕکێیەکە لە سووڕی سێیەم روویدا، کاتێک ماکس ڤێرستاپن، شۆفێری هۆڵەندی تیمی رێدبوڵ و پاڵەوانی جیهان بۆ سێجار، بە هۆی کێشەیەکی لەناکاو لە ئۆتۆمبێلەکەی، لە کێبڕکێیەکە کشایەوە.
هەروەها لە سووڕی 17مدا، لویس هامڵتن، شۆفێری بەریتانی و تیمی مێرسێدێس و حەوت جار پاڵەوانی جیهان، بە هۆی وەستانی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەی، کێبڕکێیەکەی جێهێشت.
تصوير لسيارة كارلوس ساينز متصدر السباق#فورمولا1 | #جائزة_أستراليا_الكبرى#f1 pic.twitter.com/PHXUiJkxse
— beIN SPORTS (@beINSPORTS) March 24, 2024
ساینز دوای دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەی دوو هەفتە و بەشداری نەکردنی لە کێبڕکێی خەڵاتی گەورەی سعودیە، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و لوکلێری هاوتیمیشی پلەی دووەمی لە گۆڕەپانی ئالبێرت پارک لە مێلبۆرن بەدەستهێنا.
لاندۆ نۆریس، شۆفێری بەریتانی و تیمی مەکلارن، پلەی سێیەمی بردەوە.
ڤێرستاپن دەرچووی یەکەمی کێبڕکێیەکە بوو، بەڵام ساینز زوو پێشی کەوتەوە و دواتر ڤێرستاپن گلەیی زۆری لە کێشە هونەرییەکانی ئۆتۆمبێلەکەی کرد و دواتر دووکەڵ لە ئۆتۆمبێلەکەی بەرزبووەوە.
فيراري تتصدر سباق جائزة أستراليا الكبرى بالمركزين الأول والثاني#فورمولا1 | #جائزة_أستراليا_الكبرى#f1 pic.twitter.com/TmFDIaCfKg
— beIN SPORTS (@beINSPORTS) March 24, 2024
ئەمە یەکەمجارە ڤێرستاپن نەتوانێت کێبڕکێیەکی فۆرمولا وەن تەواو بکات، دوا کشانەوەشی دوو ساڵ بەر لە ئێستا، لە گۆڕەپانی ئالبێری پارک بوو.