ئه‌وروپاگرنگترین

دیدیێ دیشان: بەرامبەر ئەڵمانیا شایستەی دۆڕان بووین

Yariga App

یاریگا –

دیدیێ دیشان، راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا، دووپاتیكردەوە هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا شایستەی دۆڕان بووە.

شەوی رابردوو فەڕەنسا لە یاریگای خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی ئەڵمانیای كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی هەڵبژاردەی میوان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات.

گۆڵەكانی مانشافت لەلایەن فلۆریان فیرتز لەخولەكی 1 و كای هاڤێرتز لە خولەكی 49 تۆمار كران.

لە دوای یارییەكە و لە لێدوانێكیدا بۆ TF1 دیشان، گوتی:

ئەوە روون بوو كە ئێمە ئامادە نەبووین لە یارییەكەدا، لە رووی تەكتیكیشیەوە دەمانتوانی ئاستێكی باشتر پێشكەش بكەین.

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یانە گەورەكاندا یاری دەكەن، ئەوان لە ئێمە باشتر بوون، نەمانتوانی سوود لە هەلەكان وەربگرین.

من بەرپرسی یەكەمم، خۆشبەختانە ماوەی هەفتەیەكمان لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی پێكەوە كار بكەین، چونكە یاریزانەكان بەهۆی زۆری یارییەكانەوە دەناڵێنن.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە یارییەكی دیكەی دۆستانەدا هەڵبژاردەی فەڕەنسا رووبەڕووی هەڵبژاردەی چیلی ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button