کوردستان

یانەی گازی باکوور بە ئەنجامێکی گەورە شکستی هێنا و پێشمەرگەش سەرکەوت

لە خولی نایابی عێڕاق یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە نێو یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی شەڕگات بوویەوە و یاریەکەشی بە ئەنجامێکی گەورە لێ بردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 23\3\2024 کۆتایی بە گەڕی دوازدەمی خولی نایابی عێڕاق، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەم گەڕەدا بە ئەنجامی 4_0 لە یانەی شەڕگاتی بردەوە و بەم سەرکەوتنە هاتە پلەی دووەمی ڕیزبەندی بە 22 خاڵ کە تەنیا دوو خاڵ لە یانەی ناسڕیەی پلەی یەکەمەوە دوورە، یاری داهاتووش پێشمەرگەی سلێمانی لە یاری لووتکەی گەڕی سێزدە دەبێتە میوانی گەڕمە.

یانەی گازی باکوور ئەمڕۆ لە شاری بەسڕا بە ئەنجامی قوڕس بە یانەی بەحری دۆڕا، گازی باکوور بە ئەنجامی 4_1 گۆڵ یاریەکەی دۆڕاند و بە 16 خاڵ کەوتە پلەی شەشەم و هەفتەی داهاتووش لە گەڕی سێزدەمی خولی نایابی عێڕاق لە شاری کەرکوک میوانداری یانەی سناعەی شاری بەغداد دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button