یاریگا –
مەکدۆناڵدز توانی گرێبەستەکەی لەگەڵ خولی فەرەنسی بە سەرکەوتوویی بگەیەنێتە ئەنجام و بۆ ماوەی سێ وەرز وەک سپۆنسەری یەکەمی خولەکە بەردەوام بێت.
کۆمەڵەی چێشتخانە و خواردنی خێرای ئەمریکی کە ناوبانگێکی جیهانیی هەیە، توانی شوێنی ئوبەر ئیستی فەرەنسی بگرێتەوە کە ئەمەیان کۆمپانیایەکی داواکردن و گەیاندنی خواردەمەنی بوو. گرێبەستەکەی مەکدۆناڵدز و لیگ وەن کە مانگی یۆلیۆ/تەمووز دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ناوەڕۆکە ماددییەکانی رانەگەیەندراوە، بەڵام رۆژنامەی لیکیپ لای خۆیەوە بڕەکەی ئاشکرا کردووە و باس لەوە دەکات بۆ هەر وەرزێک بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆیە.
📝 DEAL DONE! Ligue 1 will be called “Ligue 1 McDonald’s” from next season! 🍟
The fast food chain and the LFP have signed a partnership for the next three seasons.
(Source: @Ligue1UberEats) pic.twitter.com/kXoKQD93w0
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) March 21, 2024
وەک رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، تا ئێستا ئوبەر ئیتس ١٧ ملیۆن یۆرۆی داوە بە خولی ئەو وڵاتە بۆ هەر ساڵێک، بەمەیش مەکدۆناڵدز بڕەکەی تۆزێک کەمتر لە دوو هێندە کردووە بۆ گرێبەستەکەی نێوانیان.
بە گوێرەی ئەم رێککەوتنە نوێیە، ناوی خولەکە لە لیگ وەن ئوبەر ئیتس، دەکرێتە لیگ وەن مەکدۆناڵدز کۆتایی بە چوار ساڵەی کاری پێکەوەیی خولەکە و کۆمپانیا فەرەنسیەکەی دێت.