ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

چابی ئاڵۆنسۆ دەبێتە راهێنەری بایرن میونشن؟

بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن وەڵام دەداتەوە...

Yariga App

یاریگا –

ماكس ئێبرل، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دووپاتیكردەوە كە گفتوگۆیان لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی نەكردووە.

پێشتر بایرن میونشن رۆیشتنی تۆماس توخێلی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی لە كۆتایی وەرز راگەیاند.

چابی ئاڵۆنسۆ گرێبەستەكەی لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت و چەندین یانەی زلهێزی ئەوروپا هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەن، لە نێویاندا بایرن میونشن و لیڤەرپوول.

ماكس ئێبرل لە لێدوانێكیدا بۆ بێڵد، كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، دەربارەی چابی ئاڵۆنسۆ گوتی:

قسەم لەگەڵ هیچ راهێنەرێكدا نەكردووە، هیچ رەزامەندی و رەتكردنەوەیەكم وەر نەگرتووە.

چابی لە بایرن میونشن یاری كردووە، بەڵام نامەوێت دەستەواژەی میدیاكان بە ناوی ” چابی بۆ بایرن میونشن گونجاوە ” كارم لێ بكات، من تەنیا باسی ئەوە دەكەم كە ئەو ئەم یانەیە دەناسێت.

پێشتر و لە ساڵەكانی 2014 تا 2017 چابی ئاڵۆنسۆ لە ریزەكانی بایرن میونشن یاری كردووە.

بایەر لیڤەركوزن بە راهێنەرایەتیكردنی چابی ئاڵۆنسۆ پێشەنگی بۆندسلیگایان گرتووە و بە جیاوازی 10 خاڵ لە پێش بایرن میونشنی دووەمەوە دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button