کوردستان

دێڕبی بادینان لە جامی هەرێمی کوردستان دواخرا

Yariga App

دێڕبی بادینان لە نێوان هەر دوو یانەی زاخۆ و دهۆک بۆ ڕۆژی پێنج شەممە 21\3\2024 بە هۆی باران بارینەوە دواخرا.

بڕیار بوو سبەی چوار شەممە لە قۆناخی دووەمی گەڕی سێیەم لە جامی هەرێمی کوردستان دوو یاری ئەنجامبدرێت بەڵام هەر دوو یاریەکە دواخرا، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ڕایگەیاند یاری نێوان زاخۆ و دهۆک لەگەڵ یاری نێوان یانەی ڕانیە و یانەی هەندرێن دواخرا بۆ ڕۆژی پێنج شەممە، هۆکاری دواخستنی هەر دوو یاریش بۆ ئەو ڕێژە زۆرەی باران بارینە دەگەڕێتەوە کە بە گشتی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و تایبەت لە شاری دهۆک.

براوەی یاری نێوان یانەی زاخۆ و یانەی دهۆک لە یاری پێش کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان بەرامبەر یانەی ئاکرێ یاری دەکات، وە براوەی یاری نیوان یانەی ڕانیە و یانەی هەندرێن لە یاری پێش کۆتایی بەرامبەر یانەی سەید سادق یاری دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button