بێرناردۆ سیلڤا: زۆرم نەماوە مانچێستەر سیتی جێبهێڵم
لە چاوپێکەوتنێکیدا وردەکاری نوێ ئاشکرا دەکات
یاریگا –
بێرناردۆ سیلڤا بۆ یەکەمجار رایدەگەیەنێت، لە داهاتووێکی نزیکدا، مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت.
سیلڤا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکی پۆرتوگالی روونیکردەوە، دەیەوێت لە داهاتوودا بگەڕێتەوە بێنفیکا و بەردەوام چاوی لێبووە. سیلڤا قسەی بۆ بەرنامەی SIC Especial Show کرد
دڵنیام دەگەڕێمەوە بێنفیکا، چونکە ئەمە ئامانجی کاروانی ژیانمە.
“Já faltou mais tempo. Tenho a certeza que vou voltar ao Benfica. É um objetivo de carreira e de vida.”
Bernardo Silva pic.twitter.com/oOy0EX5sjb
— O Fura-Redes (@OFuraRedes) March 17, 2024
لە هاوینی ساڵی 2026 گرێبەستی سیلڤا لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەسەردەچێت، بەڵام ئەمە دەنگۆکانی گەڕانەوەی بۆ یانەی منداڵی رانەگرتووە، سیلڤا بەڕاشکاوی باسی گەڕانەوەی بۆ بێنفیکا کرد و روونیکردەوە، رەنگە زووتر لەوەی چاوەڕێ دەکرێت، بگەڕێتەوە
ئایا من چەند دوورم لە گەڕانەوە؟ پێم وایە خەڵک لەم پرسیارە بێزار بوون، ماوەیەکی درێژە لە خەیاڵمدایە و دڵنیام دەگەڕێمەوە، بەڵام نازانم کەی، رەنگە لە ماوەی دوو یان سێ ساڵی داهاتوودا بێت، چەندین جار باسم کردووە و پێم وایە خەڵک ئیتر ئەم پرسیارەی ناوێت، بەدڵنیاییەوە گەڕانەوە بۆ بێنفیکا، ئامانجی ژیانی منە.
سیلڤا بەرهەمی ئەکادیمیای بێنفیکایە و یاری بۆ تیمەکانی ژێر 15, 16, 17 و 19 ساڵی کردووە. بێرناردۆ تەنیا سێ یاری بۆ تیمی یەکەمی بێنفیکا کردووە و لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە مۆناکۆ کرد و دوای سێ ساڵ بووە یاریزانی مانچێستەر سیتی.