ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بەیاننامەیەكی توندی بڵاوكردەوە

سەبارەت بە رەگەزپەرستییەكان دژی ڤینیسیۆس..

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە رێگەی بەیاننامەیەكی فەرمیەوە ئیدانەی ئەو رەگەزپەرستییانەی بەرامبەر ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئەستێرەی یانەكەی دەكرێت كرد.

ریال مەدرید دووپاتیكردەوە كە لە یارییەكەیان بەرامبەر ئۆساسونا ئەستێرە بەڕازیلیەكەی رووبەرووی وشەی رەگەزپەرستی بووەتەوە.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بە بێ هەڵوێستی خوان مانوێرا ناوبژیوانی یارییەكەی نێوان ریال مەدرید و ئۆساسونا كراوە.

بەیاننامەی ریال مەدرید دەربارەی رەگەزپەرستییەكان دژی ڤینیسیۆس جونیۆر:

لە دوای ئەو سوكایەتییە مەترسیدارانەی جارێكی دیكە ئاڕاستەی ڤینیسیۆس جونیۆری یاریزانمان كرا، كە لە دوایین یاری یانەكەمان لە یاریگای ئێل سادار روویدا، بڕیارماندا سكاڵا لە دژی خوان مانوێرا ناوبژیوانی یارییەكە لە لیژنەی سزادانی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تۆمار بكەین، چونكە كەمتەرخەم بووە لە داڕشتنی راپۆرتی ناوبژیوانی.

ئەم ناوبژیوانە بە ئەنقەست ئەو هاوار و سوكایەتییانەی كە چەندین جار و بە بەردەوامی ئاڕاستەی ڤینیسیۆس جونیۆر دەكرا پشتگوێ خست، سەرەڕای ئەوەی كە بەردەوام لە لایەن یاریزانەكانمانەوە لەوانەی روودەدەن ئاگادار كرایەوە.

هەروەها سكاڵامان لە دەستەی فیدراڵی دەربارەی هاوار كردن و سوكایەتیكردن تۆمار كرد، رەوانەی لیژنەی نێودەوڵەتی دژ بە توندوتیژی و رەگەزپەرستی كرا، تا ئەو كەسانە دەستنیشان بكەن و سزایان بدەن كە لەم سوكایەتیكردنەدا بەشدارن.

لە دوای ئەم رووداوانەی لە یاریگای ئێل سادار روویاندا، ئێمە ئەو سكاڵایەمان فراونتر كرد كە هەینی رابردوو تۆمارمانكرد، بەهۆی ئەو سوكایەتی و رەگەزپەرستیەی ئاڕاستەی ڤینیسیۆس جونیۆر لە دەوروبەری یاڕیگای مۆنجویك و مێترۆپۆلیتانۆ كرا بوون و داوای ئاشكراكردنی ناسنامەی تاوانباران دەكەین.

ریال مەدرید جارێكی دیكە ئیدانەی ئەو رەگەزپەرستییانە دەكات، داواش دەكات رێوشوێنی پێوویست بگرێتەبەر، لە پێناو نەهێشتنی یەكجاری ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەر یاریزانەكەمان ڤینیسیۆس جونیۆر دەكرێت.

ڤینیسیۆس جونیۆر بە درێسی ریال مەدریدەوە

لەم وەرزەی لالیگادا ڤینیسیۆس جونیۆر 12 گۆڵی كردووە و چوار گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button