ئیتاڵیا

یاریزانێکی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەسەر سوکایەتی رەگەزپەرستی دوورخرایەوە

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا رایگەیاند  فرانسیسکۆ ئاچەربی بەرگریکاری بە ئەزموونی لە پێکهاتەی بانگهێشتکراوی وڵاتەکەیان دوورخستووەتەوە.

ئاچەربی تۆمەتبارە بە سوکایەتی رەگەزپەرستی بەرامبەر بە خوان جیسزی بەرگریکاری ناپۆلی لە یاری شەوی رابردووی نێوان ئینتەرمیلان و ناپۆلی.

لە بەیاننامەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا هاتووە

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە خۆیمان بیستووە، پێمان وانیە ئاچەربی هیچ مەبەستێک سوکایەتی و ناوزڕاندنی هەبووبێت، وە چاوەڕێی بڕیاری لایەنی یاسایین بەڵام پێمان وانیە نیازی خراپ بووبێت. لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارماندا بۆ دوو یاری داهاتووی ئیتاڵیا دوور بخرێتەوە.

دوو یارییەکەی ئیتاڵیا دۆستانەیە و لە ئەمریکا بەرامبەر ڤەنزوێلا و ئیکوادۆر ئەنجام دەدرێت، هەروەها جیانلوکا مانچینی لەبری ئاچەربی بانگهێشتکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button