ئینگلتەراگرنگترین

تیروپشکی جامی FA راکێشرا

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو راستەوخۆی دوای بردنەوە دراماتییەکەی مانچێستەر یونایتد 4-3 لە لیڤەرپوڵ، ناسنامەی هەر چوار یانەکەی چوارگۆشەی زێڕین ئاشکرا بوو. بەوەش تیروپشک بۆ رووبەڕوو بوونەوەکانی ئەو قۆناغە ئەنجام درا.

مانچێستەر سیتی کە لەسەر حیسابی نیوکاسڵ گەشتووەتە چوارگۆشەی زێڕین، لە رووبەروو بوونەوەیەکی قورسدا بەرامبەر چێڵسی یاری دەکات کە ئەمەیان بە بردنەوە لە لیستەر سیتی هاتووەتە قۆناغەکە.

لە یاریی دووەمدا تیمەکەی ئێریک تین هاگ لە ئەرکێکی تا ڕادەیەک ئاساندا کەوتووەتە بەرامبەر کۆڤنتری سیتی بەشدار لە چامپیۆنشیپ. بەڵام لێهاتووانە توانیان وڵڤرهامپتن تێپەڕێنن بە ئەنجامی 3-2 تا خۆیان لە ڕیزی گەورەکاندا بینیەوە.

وا بڕیارە یارییەکانی سێمی فاینەڵی جامەکە لە 20ی مانگی داهاتوو لە یاریگای وێمبڵی ئەنجام بدرێن.

هەڵگری نازناوەکە تیمەکەی پیپ گواردیۆلایە کە وەرزی رابردوو 2-1 لە رکابەرە هاوشارییەکەی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button