رۆدریگۆ تری خستووەتە دڵی مەدرید
ئامارەکانی ئەم دواییەی رۆدریگۆ گۆیس بوونەتە مایەی ترس و دڵە راوکێی ریاڵ مەدرید.
پلانی ستراتیجی مەدرید بۆ دروستکردنی پێکهاتەیەکی گەنج و کاریگەر زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت بەڵام دابەزینی ئاستی رۆدریگۆ رەنگە مەدرید ناچار بە پێداچوونەوە بکات.
هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لەم وەرزەدا بە باشی دەستی پێکرد بە جۆرێک، لە مانگی 11/11 تاوەکو 12/17 بەشداری لە پێنج یاریدا کرد، لەو ماوەیە شەش گۆڵ و سێ ئەسیستی هەبوو کە دواین یارییان بەرامبەر ڤیاریاڵ بوو. بەڵام لەدوای ئەوەوە هەمووشتێک گۆڕا.
رۆدریگۆ لەوکاتەوە تا یارییەکەی دوێنێ بەرامبەر ئۆساسۆنا بەشداری لە 12 یاریدا دیکە کردووە و تەنها یەک گۆڵ و یەک ئەسیستی هەیە لە کاتێکدا لە 10 لەو یارییانە لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە. لە قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکانیش لە یاری چوون و هاتن بەرامبەر لایپزیگ رۆڵێکی ئەوتۆی نەبوو.
پلانی هێرشبەردنی مەدرید هەمیشە ئەوە بووە بە هاتنی ئێمباپێ، هەریەک لە رۆدریگۆ، ڤینیسیوس و ئێمباپێ ببنە سیانییەکی ئاگرین هاوشێوەی بەنزیمە، بەیڵ و رۆناڵدۆ بەڵام ئەگەر ئەو یاریزانە ئاستی خۆی نەدۆزێتەوە رەنگە لە ئێستاوە ئەو پلانەیان هەرەس بهێنێت.