ئینگلتەرا

چێڵسی  4_2  ڕیدینگ  : ئێدن هازارد بەردەوامە لە پێشکەس کردنی ئاستێکی نایاب

دوێنێ ئێوارە ٢٣/٨/٢٠١٢  تاکە یاری هەفتەی دووەمی خولی نایابی ئینگلیزی ئەنجام درا .
‌یانەی چێڵسی  میوانداری  یانەی ڕیدینگ ی کرد لە قەڵای ستامفۆرد بریدج
‌دەستپێکی یارییەکە چێڵسی بە شێوازێکی هێرشبەرانەو خێرا توانی کۆنتڕۆڵی یاریگا بکات
‌هەتا لە دەقەی ١٨ دادوەر لی ماسۆن  لێدانێکی سزای بۆ یانەی خاوەن ماڵ هەژمار کرد
‌کاتێک بەرگریکاری ڕیدینگ  کریس گەنتەر ئێدن هازارد ی دا بە زەویدا لە ناوچەی سزادا
‌فرانک لامپارد  لێدانەکەی بە سەرەکەوتوانە جێبەجێ کرد
‌دوا بە دوای ئەم گۆڵە یانەی ڕیدینگ زۆر بە ئاستێکی بەرز و باوەڕ بە خۆبونەوە توانیان
‌٢ گۆڵی زۆر جوان لە خولەکەکانی  ٢٤ و ٢٨ تۆمار بکەن  . گێمی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتایی هات
‌لە دەستپێکی گێمی دووەم دا ڕاهێنەری چێڵسی چەند گۆڕانکارییەکی ژیرانەی ئەنجام دا
‌لەوانە هاتنە ناوەوەی یاریزانی تازە و گەنج ئۆسکار
‌ئەوە بو لە خولەکی  ٦٨ بەرگریکار ی بلوز گاری کەیهێڵ توانی گۆڵی بەرامبەر بکات و
‌هاندەرانی چێڵسی کەمێک شاد بکات
‌بەڵام  پاڵەوانی ئەوروپا بەم ئەنجامە ڕازی نەبو   بەردەوام بون لە هێرش کردن تا لە خولەکی ٨٠
‌فێرناندۆ تۆرێس گۆڵی سێهەمی یارییەکەو دووەمی ئەم وەرزەی دووەمی ئەم وەرزەی خۆی تۆمار کرد
‌کە هەنگاوێک زیاتر لە هێڵی ئۆف سایدا بو
‌ئەوەبو یانەی ڕیدینگ ویستیان هیچ نەبێت بە خاڵێک شاد بن   لە پلانی هێرش بردندا
‌گۆڵپارێز  فێدێریچی  بەشداری ئەکرد  ئەو هەڵەیەش بووە هۆی ئەوەی  بەرگریکاری سربی
‌ئیڤانۆڤیچ گۆڵی چوارەم تۆمار بکات لە کاتێکا دەروازەی گۆڵ بە چۆڵی  پشت گوێ خرابو.
ئەوەی جێی سەرنج بو ئاستی یاریزان ئێدن هەزارد بو کە توانی لەم یاریەشدا ٣ گۆڵ دروست بکات و
‌ببێت بە پیاوی یارییەکە ..

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close