یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا مێترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 29ی لالیگای ئیسپانیا.
Vols l'equipació d'entrenament?
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) March 17, 2024
یانە كەتەلۆنییەكە بە كۆكردنەوەی 61 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت و ئاتلێتیكۆ مەدریدیش بە 55 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەم دێت.
بۆ ئەو یارییە بارسێلۆنا لە تواناكانی هەریەك لە فێران تۆرێس ، فرێنكی دی یۆنگ ، بالدی ، پێدری و گاڤی بێ بەش دەبێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: تێر شتیگن
هێڵی بەرگری: كانسێلۆ ، كوبارسی، ئاراوخۆ، كۆندێ
هێڵی ناوەند: فێرمین، كریستێنسن، گوندۆگان
هێڵی هێرشبردن: جواو فێلیكس، لیڤاندۆڤسكی ، لامین یامال