کوردستان

یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان پەڵپی یانەی رانیەی رەتکردەوە

Yariga App

دوای ئەوەی لە گەڕی 23ـی خولی نایابی کوردستان بەیانەی برایەتی دۆڕا، یانەی ڕانیە پەڵپی لە سەر یاریزانێکی یانەی برایەتی تۆمار کرد.

یانەی ڕانیە دوای تەواو بوونی یاریەکە ڕاستەوخۆ پەڵپیان لە سەر محەمەد سابیر یاریزانی یانەی برایەتی لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان تۆمار کرد کە گوایە لێدانی ژمارە 44ـی یاریزانی ناوبراو بە شێوەیەکی یاسایی نەبووە بۆیە داوای سێ خاڵی یاریەکەیان دەکرد، بەڵام کەمێک لە مەوبەر لێژنەی ڕێککاری وسزادان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان وەڵامی پەڵپەکەی یانەی ڕانیەی دایەوە و لێدانی ژمارکەی بە یاسایی ڕاگەیاند و دەڵێن ئەنجامی یاریەکەش وەک خۆی لە بەرژەوەندی یانەی برایەتی دەمێنێتەوە.

بڵاوکراوەکەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

وەڵامدانەوەی پەڵپی یانەی ڕانیە

دوای یاری نێوان یانەی ڕانیە و یانەی برایەتی لە گەڕی 23ـی خولی نایابی کوردستان، یانەی ڕانیە پەڵپی لە سەر یاریزانی یانەی برایەتی ( محەمەد سابیر ) ژمارە ( 44 ) لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان تۆمار کرد، دوای بەدوا داچوونی لێژنەیەکەمان وگفتوگۆ کردن لەگەڵ سەرپەرشتیار و ناوبژیوانانی یاری دەربارەی نوسینی ژمارە ( 44 ) لە درێسی یاریزانی یانەی برایەتی ( محەمەد سابیر ) دەرکەوت کەوا ژمارەکە پێچەوانەی ڕێنمایی و یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان نیە و ئەنجامی یاریەکە وەک خۆی لە بەرژەوەندی یانەی برایەتی دەمێنێتەوە و پەڵپی یانەی ڕانیە ڕەتکرایەوە .

 

بابەتی زیاتر

Back to top button