کوردستان

یانەی ئاکرێ وەڵامی سکاڵا کەی یانەی دهۆک دەداتەوە

Yariga App

دوای یەکسان بوونی ئەمڕۆیان لەگەڵ یانەی ئاکرێ لە گەڕی 25ـی خولی نایابی کوردستان، یانەی دهۆک سکاڵا لە سەر یاریزانێکی یانەی ئاکرێ تۆمار دەکات.

سەرچاوەیەک لە دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک ڕایگەیاند کەوا دوای تەواو بوونی یاریەکەی ئەمڕۆ پەڵپیان لە سەر یاریزانی یانەی ئاکرێ دلۆڤان ساڵح گرتووە بەهۆی ئەوەی ناوبراو لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە بۆ دوو یاری ڕاگیراوە بەڵام یاریزانی ناوبراو یەک یاری یاری نەکردووە و ئەمڕۆ بەرامبەر یانەی دهۆک بەشداربووە بۆیە بە مافی خۆمانی دەزانین سکاڵا تۆمار بکەین و داوای سێ. خاڵی یاریەکە بکەین.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەر ئەم پرسە پەیوەندی بە بەرپرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی ئاکرێ کرد و بەمشێوەیە وەڵامی دایەوە و گوتی : لە گەڕی21 یاریزان دلۆڤان ساڵح بەرامبەر یانەی شەقڵاوە کارتی سووری وەرگرت دواتر لە گەڕی 22 بەرامبەر یانەی هەندرێن بەشداری نەکرد، لە گەڕی 23ـی خولەکە بەرامبەر یانەی هەندرێن بەشداریکرد دوای ئەوە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا دلۆڤان بۆ دوو یاری ڕابگیرێت بە هۆی کارتە سوورەکەی یانەی شەقڵاوە، ئێمەش لە یاری گەڕی 24 بەرامبەر یانەی سەید سادق بەشداریمان پێنە کرد و بەیاریەکەی شێروانەوە دەبێتە دوو یاری و ئەمەش بە ئاگاداری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بووە، بۆیە ئەمڕۆش بەرامبەر یانەی دهۆک بەشێوەیەکی یاسایی یاریمان پێکردووە و هەموو دەنگۆ و تۆمەتێکی ناڕەوا دەرهەق بە یانەکەمان ڕەتدەکەینەوە.

یانەی ئاکرێ دوای یاری ئەمڕۆ کۆی خاڵەکانی یەکسان کردەوە لەگەڵ یانەی شێروانە بە 41 خاڵ و تەنها یەک خاڵ لە دوای یانەی پێشمەرگەی خاوەن ڕیزبەندی یەکەمی خولەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button