کوردستان

پێشمەرگەی هەولێر سودی لە شکستی یانەی شێروانە وەرنەگرت و ئاکرێش خاڵێکی گرینگی بە دەستهێنا

Yariga App

ئەمڕۆ شەممە 16\3\2024 لە ڕۆژی دووەمی یارییەکانی گەڕی 25ـی خولی نایابی کوردستان یانەی زاخۆ سەرکەوت و دەربەندیخانیش دوا خولەک گۆڵی یەکسانی لێکرا.

یانەی ئاکرێ لە نێو یاریگای یەکەمی یانەی دهۆک بە گۆڵێک لەگەڵ یانەی دهۆک یەکسان بوو، بەم یەکسان بوونە خاڵەکانی یانەی ئاکرێ بووە 41 خاڵ ژمارەی خاڵە کانیشی لەگەڵ یانەی شێروانە یەکسان کردەوە و بە جیاوازی یاری نێوانیان شێرۆانە لە پلەی دووەمە و ئاکرێش لە ڕیزبەندی سێیەم، گۆڵی یانەی دهۆک یاریزان بێوار فەریق و گۆڵی ئاکرێش یاریزان ئیسحاق مینسا تۆماریان کرد، یانەی سەید سادق لە بەردەم هاندەرانی خۆی بەبێ گۆڵ لەگەڵ یانەی هەولێر یەکسان بوو، یانەی زاخۆش بە ئەنجامی 2_1 گۆڵ لە یانەی سۆرانی بردەوە، وێڕای تۆمار کردنی گۆڵی یەکەم لەلایەن یاریزان ڕێزدار وەلی وە بۆ یانەی سۆران یانەی زاخۆ دوو گۆڵی لە ڕێگای یاریزان بڕۆنۆ گارسیای بەڕازیلی و یوسف ئەیوب تۆمار کرد.

یانەی پێشمەرگەی هەولێر بۆ دووەم گەڕە سود لە شکستی یانەی شێروانە وەرناگرێت و بە گۆڵێک لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ یانەی دەربەندیخان یەکسان بوو، گۆڵی یانەی دەربەندیخان یاریزان فەرزەندە محەمەد تۆماریکرد و گۆڵی یانەی پێشمەرگەی هەولێریش لە دوا خولەکی یاریەکە یاریزان عەبدوڵا سەربەست تۆماریکرد، بەم ئەنجامەش پێشمەرگەی هەولێر بە 42 خاڵ لە پلەی یەکەم مایەوە.

ڕیزبەندی یانەکانی خولی نایابی کوردستان دوای گەڕی 25

بابەتی زیاتر

Back to top button