ئۆڵێمپیادی پاریسئیسپانیافه‌ره‌نسا

هێنری پێداگیریی دەکات ریال مەدرید رازی بکات واز لە ئێمباپێ بهێنێت

Yariga App

یاریگا –

هێنری هێشتا سوورە لەسەر ئەوەی ریال مەدرید رازی بکات رێگا بە ئێمباپێ بدات بەشداریی یارییەکانی ئۆڵێمپیادی پاریس بکات.

رۆژنامەی لۆپاریزیانی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، گەرچی ریال مەدرید بە نووسراوی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسای ئاگادار کردووەتەوە، رێگا بە یاریزانەکانیان نادات بەشداریی ئۆڵێمپیادی پاریس بکەن کە هاوینی داهاتوو دەکرێت، بەڵام تێری هێنری راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی فەرەنسا خۆی بەدەستەوە نەداوە و هێشتا لەسەر هەوڵەکانی بەردەوامە.

رۆژنامە فەرەنسییەکە ئاشکرایکردووە، لەبارەی ئەو داواکارییەی بۆ بانگهێشتکرانی فێرلاند مێندی و ئێدواردۆ کاماڤینگا بۆ ئۆڵێمپیادی پاریس کردووتانە، ئێمە ناتوانین رەزامەندییان پێبدەین چونکە یارییەکان بەشێک نین لە خشتەی یارییەکانی فیفا’.

رۆژنامەی لۆپاریزیان ئاشکرایکردووە، گەرچی هێشتا مسۆگەر نییە وەرزی داهاتوو ئێمباپێ درێسی کامە یانە دەپۆشێت، بەڵام بە رێژەیەکی زۆر ئەو هێرشبەرە فەرەنسییە گرێبەست لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ دەکات، بۆیە لە ئێستاوە تێری هێنری دەیەوێت ریال مەدرید رازی بکات، رەزامەندیی بداتە ئێمباپێ بۆ ئەوەی مانگی ئاب/ئۆگێستی داهاتوو بەشداریی ئۆڵێمپیادی پاریس بکات، چونکە یانە ئیسپانییەکە ئامادە نییە رەزامەندیی بداتە هیچ یاریزانێکی یانەکەی بۆ ئەوەی بەشداریی لە یارییەکانی ئۆڵێمپیاد بکەن.

تێری هێنری و فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا لە ئێستاوە دەیانەوێت بەشداریکردنی ئێمباپێ مسۆگەر بکەن، بەنیازن لەگەڵ هێرشبەرە فەرەنسییەکە و یانە ئیسپانییەکە گفتوگۆ بکەن بۆ ئەوەی رەزامەندیی بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button