ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

یاریزانە نوێیەکانی بارسێلۆنا کارێکی سەرنجڕاکێشیان کردووە

کاریگەری یاریزانە نوێیەکان

Yariga App

یاریگا –

یاریزانە نوێیەکانی بارسێلۆنا گۆڕانکارییەکی گەورەیان لە تیپەکەدا درووستکردووە.

بارسا لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو چەند گرێبەستێکی واژۆ کرد، چەند یاریزانێکی لاویشی سەرخست بۆ تیپی یەکەم، تۆڕی وەرزشی یاریگا لەم راپۆرتە تایبەتە تیشک دەخاتە سەر کاریگەری یاریزانە نوێیەکانی یانەکە.

لەم وەرزە بارسێلۆنا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 41 یاری کردووە و 84 گۆڵی کردووە، رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی پشکی شێری بەرکەوتووە، کە لە 38 یاریدا 19 گۆڵی کردووە.

بەڵام ئەوەی زیاتر جێگای سەرنجە ئەوەیە، لەکۆی 84 گۆڵەکەی ئەم وەرزەی یانە کاتالۆنییەکە 32 گۆڵیان ئەو یاریزانانە کردوویانە، کە وەرزی رابردوو لە تیپەکە نەبوون، یاخود لە سەرەتای وەرزەوە لەگەڵ بارسا نەبوون.

دوو جواوەکە

هەردوو جواوەکە، کە لە هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندیان بە بارسا کرد، رۆڵێکی کارایان هەبووە، جواو فێلیکس لە 33 یاریدا 8 گۆڵی کردووە و جواو کانسێلۆش لە 34 یاریدا 4 گۆڵی بۆ یانەکەی رکردووە.

ئیلکای گوندوگان یەکێکی دیکەیە لە یاریزانە نوێیەکان، کە لەم وەرزە لە 41 یاری 5 گۆڵی بۆ بارسا کردووە، هەرچەندە ئەمە نیوەی ئەو گۆڵانەیە کە وەرزی رابردوو بۆ مانچێستەر سیتی کردبوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەش گۆڵەکانیان بایەخی خۆی بۆ یانەکەی هەبووە،

لامین یامال هەرچەندە وەرزی رابردووش یاری بۆ تیپی یەکەم کرد، بەڵام لە سەرەتای وەرزەوە لەگەڵ تیپەکە نەبوو، لەم وەرزە یەکێکە لە یاریزانە هەرە کاریگەرەکانی یانەکەی، لەکۆی 38 یاری 6 گۆڵی کردووە.

ئیلکای گوندۆگان

فیرمین لۆپێز یەکێکی دیکەیە لە خاوەن گۆڵەکانی بارسا، لەم وەرزە لە 31 یاری 5 گۆڵی کردووە، مارک گیویش یاریزانێکی نوێی تیپی یەکەمە، کە لەم وەرزە لە 7 یاری 2 گۆڵی کردووە.

ڤیتۆر رۆکی بەرازیلیش، کە لە مێرکاتۆی زستانە گەیشتە کاتالۆنییا، لە 10 یاری لەکۆی 226′ خولەک یاریکردن 2 گۆڵی کردووە.

بۆیە بۆمان دەردەکەوێت بەشێوەیەکی گشتی، یاریزانە نوێیەکانی بارسێلۆنا رۆڵی کاریگەرییان هەبووە لەسەر ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی تیپەکە.

ڤیتۆر رۆکی

بابەتی زیاتر

Back to top button