عێراقکوردستان

یانەی قەڵادزێ لە خولی پلە دووی عێڕاق کشایەوە

Yariga App

دوای سەرکەوتنی بۆ قۆناخی کۆتایی خولی پلە دووی عێڕاق، یانەی قەڵادزێ بڕیاری پاشەکشێی دا لەخولەکە و بەشداری یارییەکانی داهاتوو ناکات.

یانەی قەڵادزێ لە بەیاننامەیەکدا کە کەمێک لە مەوبەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک لە هەژماری تایبەتی خۆیان بڵاویان کردۆتەوە دەڵێن : لە تیروپشکی قۆناخی دووەمی خولی پلە دووی عێڕاق زۆربەی یارییەکانمان لەگەڵ ئەو یانانەن کە خەرجیەکی زۆری دەوێت تاوەکو گەشتی ئەو شوێنەی بۆ دەکەین، ئێمەش هیچ کەس و لایەنێک تا ئێستا هاوکاری نەکردووین تەنیا سەرۆکی یانەکە سەلام شێنەیی سەرجەم خەرجیەکانی یانەکە لە ئەستۆی خۆی گرتووە، سێ ساڵە بەشداری خولی پلە یەکی کوردستان دەکەین و هاوکاری نەکراوین، یاریگاکەشمان شیاوی یاریکردن نەماوە تەنانەت شوێنی دانیشتن نیە بۆ هاندەرانمان، بۆیە بڕیارماندا لە خولی پلە دووی عێڕاق بکشێینەوە.

خولی پلە دوی عێڕاق کە بڕیار بوو یانەی پێشمەرگەی هەولێریش لە قۆناخی کۆتایی بەشداری تێدابکات، لە ڕێگەی چەند سەرچاوەیەکەوە ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە کەوا یانەی پێشمەرگەی هەولێریش پاشەکشێ لە خولەکە دەکات و بەشداری ناکات.

Back to top button