ئەگەری کلاسیکۆی ئەوروپی لە نێوان ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا هه‌یه
یاریگا –
بارسێڵۆنا و ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی و بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان و ئارسناڵ سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەدەستهێناوە و تەنها یارییەکانی نێوان ئینتەر و ئاتلێتیکۆ و دۆرتمۆند و ئایندهۆڤن ماوە بۆ یەکلاییکردنەوەی دوو یانه‌كه‌ی تر.
هەینی داهاتوو تیروپشکی قۆناخی هه‌شت و پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ لە بارەگای سەرەکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لە شاری نیۆن لە سویسرا ده‌كرێت، رێگای تیپه‌كان تا یاریی کۆتایی دیاری ده‌كرێت، كه یاریكۆتایی لە رۆژی شەممە 1ی حوزەیران له وێمبڵی ده‌كرێت.
هیچ سنووردارکردنێک لە تیروپشکەکەدا نامێنێت و یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی لە رۆژانی 9-10 و 16-17ی نیسان بەڕێوەدەچن، یارییەکانی قۆناخی پێش کۆتاییش لە رۆژانی 30ی نیسان و 1ی ئایار و 7-8ی ئایار ده‌كرێن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ده‌كرێت له تیروپشكه‌كه، ریال مه‌درید و بارسێلۆنا رووبه‌رووی یه‌كترببنه‌وه و كلاسیكۆی ئه‌وروپا ببینین.
له دوایین یارییان له چامپیونس لیگ ده‌گه‌رێته‌وه بۆ یاریی پێش کۆتایی وەرزی 2010-2011، کە بارسێڵۆنا سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی له وێمبڵی بەرامبەر مانچستەر یونایتد یارییكرد و نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.