یاریگا –
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یانه ئینگلیزییه‌كان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه نێو پرۆژه‌ی سوپه‌رلیگ و به‌مه‌ش پرۆژەكه هێزێكی زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنێت
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، شەش یانە گەورەکەی پرێمەرلیگ گفتوگۆی تایبەتیان لەگەڵ کۆمپانیای ئەی 22 دەستپێکردووەتەوە، بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێنەوە ناو پڕۆژەکە و لە داهاتوودا بەشداریی خولەکە بکەن.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی دادگای دادی ئەوروپا لە 21ـی یەنایەر/کانوونی دووەمدا رەتیکردەوە پڕۆژەی سوپەرلیگ هیچ سەرپێچییەکی تێدا بێت و پاڵەوانێتییەکەی پەسەند کرد، یانەکانی پرێمەرلیگ لەوکاتەوە لەگەڵ سەرپەرشتیارانی سوپەرلیگ دەستیان بە گفتوگۆ کردووە.
پرۆژه‌ی سوپه‌رلیگ كه دوو ساڵ لەمەوبەر 19ـی ئەپرێل/نیسانی 2021 راگەیەندرا، یانەکانی ئارسێناڵ، مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد، چێڵسی، لیڤەرپوول و تۆتێنهام ئەندامی دامەزرێنەری پڕۆژەکە بوون، بەڵام دواتر بەهۆی رەخنەی توندی هاندەرەکانیان و فشاری سیاسی حکوومەتی بەریتانیا پاشەکشەیان کرد و خۆیان لە خولەکە بێبەریی کرد.
ئەو کۆمپانیایەی كه سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌كه ده‌كات، جەختی لەوە کردووەتەوە کە یانەکانی خولی نایابی ئینگلیزی هێشتا پەیوەستن بە پرۆژه‌كه، بڕیارەکەی دادگای ئەوروپاش خاڵی وەرچەرخانه بۆ دەستپێکردنەوەی پاڵەوانێتییە.
رۆژنامه‌كه روونیكردۆته‌وه، كۆمپانیای A22 گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ یانه ئینگلیزییه‌كان به‌ده‌وامه و یانه‌كان نه‌رمیان نواندووه، به‌ڵام هێشتا به ته‌واوی بابه‌ته‌كه یه‌كلانه‌بۆته‌وه، به‌شداریكردنی یانه‌كانیش هێزێكی گه‌وره به پرۆژه‌كه ده‌دات و به‌ئه‌گه‌رێكی زۆر پاڵهوانهتیهكه ده‌ست پێده‌كات.