سبەی سێشەممە 12\3\2024 قۆناخی 16ـی جامی عێڕاق بە یاری نێوان یانەی نەفتی میسان و یانەی گەڕمە دەستپێدەکات.
یانەی نەفتی میسان لە یاری پێشووتر بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی دهۆک تۆمار کردبوو وە بەهەمان ئەنجامیش گەڕمە یانەی ئەمانەی بەغدای لە پاڵەوانێتیەکە دوورخستبۆوە، یاریەکەش کاتژمێر 2:30 لە یاریگای میسانی ئۆڵۆمپی بەڕێوە دەچێت، لە شاری بەغدا و بە دیاریکراوی کاتژمێر 9:39شەو هەر دوو یانەی کارەبا و نەورۆز ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، یانەی نەورۆز لە تواناکانی هەریەک لە یاریزانان دیار یاخی و لامین ساماتا و ئیبراهیم تۆمیوا بەهۆی پێکانەوە بێبەش دەبێت.
لە یایەکی بەهێزدا ڕۆژی چوارشەممە 13\3\2024 کاتژمێر 9:30 شەو یانەی زاخۆ میوانداری یانەی شوڕتە دەکات، لە هەمان کاتیشدا لە یاریگای زەوڕا هەر دوو یانەی زەوڕا و کەربەلا یاری دەکەن، لە یاریگای شەعب تەڵەبە و نەفت ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و یانەی نەجەفیش لە یاریگای نەجەفی نێودەوڵەتی میوانداری یانەی قوەی جەوی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی جامەکە دەکات.
ڕوژی پێنج شەممەش 14\3\2024 دوو یاری لە قۆناغی شازدەی جامی عێڕاق بەڕێوە دەچێت، یانەی هەولێر خاوەن پلەی دووەمی وەرزی ڕابردوو کاتژمێر 2:30 دەبێتە میوانی یانەی کەرخ لە شاری بەغدا تایبەت لە یاریگای ئەحمەد ڕازی، دوا یاریش لەم قۆناخە لە یاریگای مینا دەبێت لە شاری بەسڕا کاتێک کاتژمێر 9:30 شەو هەر دوو یانەی مینا و حدود بەرامبەر یەکتر یاری دەکەن.