یاریگا –
هاندەرانی بارسێلۆنا فشار لە یانەکەیان دەکەن دوو لە دەرچوانی لاماسیا کە ئێستا لەگەڵ یانەی جیاوازترن، بگەڕێننەوە ریزەکانی بلاوگرانا.
ئەگەرچی باری دارایی یانە کەتەلۆنییەکە نالەبارە، بەڵام هاندەرانی داوایان لێ دەکەن هەرچی زووە دانی ئۆلمۆ و چاڤی سیمۆنس کە لە پێگەی ناوەڕاستی هێرشبەریی یاری دەکەن و ئێستا دوانەیەکی ئاستبەرزن لە لایپزیگ، بگەڕێننەوە ماڵی یەکەمیان.
ئۆلمۆی ئیسپانی کە ئیسپانی کە ئێستا تەمەنی ٢٥ ساڵە، لە ٢٠٠٧-٢٠١٤ لەگەڵ تیمی تەمەنە جیاوازەکانی بارسا بوو، تا لە ساڵی ٢٠١٥ لە قۆناخی پیشەگەرێتی رووی کردە دینامۆ زیگرەبی کرواتی و لەوێ ئاستەکەی درەوشایەوە و پێنج ساڵ دواتر لایپزیگی ئەڵمانی گواستیەوە ریزەکانی بە گرێبەستێکی چوار ساڵە. بەهۆی سەلماندنی خۆی لە کەشوهەوای ئەڵمانیا، یانەکە گرێبەستەکەی بۆ درێژتر کردەوە و تا ٢٠٢٧ پێکەوە دەمێننەوە.
هەرچی سیمۆنسی ٢٠ ساڵانی هۆڵەندییە، هێشتا تەمەنی زۆر منداڵ بوو کە جیهانی بە توانا ناوازەکانی سەرسام کرد ئەوکات لە لاماسیا بوو تا ٢٠١٩. لە ماوەیەکی کەمدا چەند ئەزموونێکی جیاوازی تاقی کردەوە کاتێک رووی کردە پاریس سان جێرمان و پاشان بۆ ئایندهۆڤنی وڵاتەکەی و دیسانەوە بۆ پاریس لە ٢٠٢٣. هەر ساڵی پاریش بوو یانە فەرەنسیەکە بە خواستن ناردیە دەرەوە بۆ ریزەکانی لایپزیک.
🚨 Barcelona fans are demanding the return of two La Masia graduates: Dani Olmo and Xavi Simons ! 🇪🇸🇳🇱
(Source: @mundodeportivo) pic.twitter.com/gS6jvgEwhw
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) March 8, 2024
ئێستا لەو یانەیە دوو کۆڵەگەی سەرەکین. نرخیان لە بازاڕەکانی گواستنەوەدا بە رادەیەک هەڵکشاوە، زەحمەتە گیرفانی کەتەلۆنیەکان گواستەوەیانی پێ هەڵبسوڕێت لە ئێساتادا. بە شێوەیەک، پێگەی ترانسفێرمارکت نرخی ئۆلمۆی بە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ و، سیمۆنسیشی بە ٧٠ ملیۆن خەمڵاندووە.