ئیسپانیا

هاتنی ئێمباپێ سوودی ئابووری بۆ هەموو یانەکانی لالیگا دەبێت

Yariga App

یاریگا –

یاگۆ ئەسپاس، ئەستێرەی سێلتاڤیگۆ، پێی وایە ئەگەر کیلیان ئێمباپێ پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات، ئەوا ئەوانیش سوودمەند دەبن.

لەم رۆژانەدا دەنگۆکان لەسەر هاتنی کیلیان ئێمباپێ بۆ لالیگا گەرمە و بێگومان میدیاکانی ئیسپانیا و فەرەنسا بە متمانەوە سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ ریال دەنووسن.

تاکە شتێک کە پشتڕاستکراوەتەوە رۆیشتنی لە پاریس سانجێرمانە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، بەڵام تا هەردوو یانەی ریال و پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگدا بەردەوام بن، هەواڵی گواستنەوەی بۆ ریال راناگەیەنرێت.

یاگۆ ئەسپاس، کاپتنی سێلتا، کە دەبێت سبەی بەرامبەر یانە شاهانەکە لە بێرنابیۆ ئامادە ببێت، سەبارەت بە گواستنەوەکە ئەستێرە فەڕەنسییەکە بە پیگەی (ئاسی) گوتی:

ئەگەر من ریال بوومایە، هەموو هەوڵێکم دەدا بۆ راکێشانی ئێمباپێ. ئەو ئەستێرەیەکی گەورەیە و لە کۆتایی وەرزدا گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و وەکوو یاریزانێکی ئازاد ئامادە دەبێت. بەم گواستنەوەیە لالیگا و سەرجەم تیپەکانیتر سوودمەند دەبن.

ئاسپاس لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

مافی پەخشکردنی یارییەکانی لالیگا گرانتر دەبێت و پێشبینی دەکەم پارەی زیاتر لە نێوان یانەکاندا دابەش بکرێت. ئەمەش یارمەتیدەرمانە بۆ ئەوەی دەستێکی کراوەترمان هەبێت لە بازاڕدا و سەرجەم تیپەکانی لالیگا ئامادەیی بەهێزتریان دەبێت لە رکابەرییەکانی ئەوروپادا. چاوەڕێی هاتنی ئێمباپێم تاوەکوو پارە بگاتە دەستمان.

ریال مەدرید و سێلتاڤیگۆ سبەی شەو لە گەڕی 28ی لالیگا کاتژمێر 20:30 لە سانتیاگۆ بیرنابیۆ رووبەڕووی یەک دەبنەوە. ریال بە کۆ کردنەوەی 66 خاڵ لە پێشەنگی رێزبەندی دایە و سێلتا بە 24 خاڵ لە پلەی حەوتەم دا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button