گرنگترینوه‌رزشه‌کانی دیکە

مۆتۆرسوارێک بەر لە مردنی نامەیەک بۆ دایکی دەنێرێت

Yariga App

یاریگا –

جەیدن ئارچەر، ئەستێرەی مۆتۆکرۆسی ئوسترالی، چەند خولەکێک بەرلەوەی لەکاتی مەشق و راهێنانەکاندا گیانی لەدەست بدات، نامەیەکی بۆ دایکی ناردبوو.

جەیدن تەمەن 28 ساڵ، لە 21ی شوبات لە کاتی رووداوێک لە مەشقکردنی جوڵەی سەربەست (فری ستایلدا) لە شاری مێلبۆرن، کە پێشتر یەکەم کەس بوو کە لە کاتی پێشبڕکێی مۆتۆکرۆسی ئازاددا ناسناوەکەی بەدەست هێنابوو، بە رووداوێکی دڵتەزێن گیانی لەدەست دا.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Nitro Circus (@nitrocircus)

تریسی، دایکی جایۆ باسی دوا نامەی کوڕەکەی کە لە ساتەکانی پێش گیان سپاردنی بۆی ناردبوو، کرد.

دایکی لەکاتی ماڵئاوایی کردن لە کوڕەکەی گوتی:

چواردە خولەک پێش ئەوەی کوڕە خۆشەویستەکەم ئەم جیهانە بەجێبهێڵێت وێنەیەکی سکرینشۆتی بۆ ناردم کە نوسرابوو، ”من بەهێزم چونکە لەلایەن ژنێکی بەهێزەوە پەروەردەم کراوم”.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد و گوتی:

تاکۆتایی ژیانم پارێزگاری لەو نامەیە دەکەم.

ئارچەر کە بە جایۆ ناسراوە، لەم هەفتەیەدا لە مەراسیمێکدا لە کەنیسەی کومولوس لە شاری داندێنۆنگ باشووری مێلبۆرن لەلایەن خێزان و هاوڕێکانیەوە ماڵئاوایی لێکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button