یاریگا-خۆپیشاندانەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەردەوامی هەیە و تا ئێستا دەیان قوربانی لێکەوتۆتەوە.
بەشێک لە قوربانییەکانیش ئەو کەسایەتییانەن کە بۆ پشتیوانی چوونەتە نێو خۆپیشاندەران. لەڕووی وەرزشکارانەوە بەپێی ئەوەی تا ئێستا زانراوە سێ قوربانی هەیە. یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ بۆکسێن بیلال جەناح یەکێکە لە کوژراوەکان کە هاوکات نەوەی نەجاح عەبدولهادی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پێشووی عێراقە. هەروەها یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێ عەلی کەنانی بە سەختی بریندار بووە. یاریزانێکی دیکەش بەناوی کەڕار کازم لە نێو کوژراواندایە.
بەهۆی خۆپیشاندانەکان یارییەکانی ئەم هەفتەیەی خولی عێراق بەتەواوی دواخرا و تادێت رووداوەکانیش گرژی و قوربانی زیاتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.