یاریگا –
هەولێر و دهۆک پێکهاتەی سەرەکییان بۆ یاریی کلاسیکۆی کوردستان بڵاوکردەوە، محەمەد قاسم و عیماد لواتی هێرشبەرانی هەردوولا لە پێکهاتەی سەرەکیدا نین و بەشداریی یارییەکە ناکەن.
حەیدەر عەبدولئەمیر راهێنەری هەولێر بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ لە شوێنی محەمەد قاسم کە بەهۆی پێکانەوە دابڕاوە، یاریی بە یاسین سامیە و ئەمجەد رازی دەکات.
ئەحمەد خەلەف راهێنەری دهۆک، لە یارییەکەی ئەمڕۆ بە پێنج بەرگریکار یاریی دەکات و لە شوێنی عیماد لواتی هێرشبەری توونسی یاریی بە جەبار کەریم دەکات.
پێکهاتەی سەرەکی هەولێر
گۆڵپارێز: حوسێن جولی
بەرگری: ئاکام هاشم، ئادەما بالۆ، هێلیۆ مۆنتێرۆ
ناوەڕاست: هەڵۆ فایەق، رەوا یوسف، عەلی موحسین، ئەحمەد مەکەنزی
هێرشبەر: شێرکۆ کەریم، ئەمجەد رازی، یاسین سامیە
پێکهاتەی سەرەکی دهۆک
گۆڵپارێز: محەمەد ساڵح
بەرگری: بەیار ئەبوبەکر، هەرێم تەحدین، نورو سۆلێی، لۆکاس مۆزێس، محەمەد سەعید
ناوەڕاست: رۆبن ئاکوا، رێوان ئەمین، یانیک زاکری، هارون ئەحمەد
هێرشبەر: جەبار کەریم