
لە گەڕی نۆزدەم و کۆتا یاری قۆناخی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یانەی نەورۆز میوانداری یانەی حدودی شاری بەغداد دەکات.
سبەی هەینی 8\3\2024 یانەی نەورۆز لە یاریگای مەلعەبەکە لە شاری سلێمانی کاتژمێر 2:30ـی خولەکی دوای نیوەڕۆ ڕووبەڕووی یانەی حدود دەبێتەوە، یانەی نەورۆز لە یاری ڕابردوویدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە یانەی نەجەف دۆڕابوو، بۆئەم یاریەش لە توانای هەریەک لە یاریزانان دیار یاخی کاپتنی دڵی بەرگری بە هۆی پێکان ۆ و لامین ساماتا یاریزانی هێلی بەرگری بە هۆی پێکان و محەمەد ڕەحیم گۆڵپارێزی یانەکەی بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتە زەردەکانی بێبەش دەبێت، یانەی حدودیش بە ڕابەرایەتی ئیبراهیم غازی یاریزانی هێرشبەری کورد لە گەڕی ڕابردوو توانیان لە یانەی هەولێر ببەنەوە.
یانەی نەورۆز 27 خاڵی هەیە لە پلەی پێنجەمە و یانەی حدود بە 26 خاڵ لە ڕیزبەندی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.