یاریگا –
هەمووان لە چاوەڕوانی یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی پرێمەرلیگ لە نێوان پێشەنگ و پلەی دووەمی ریزبەندییەكەدان.
وا بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 28ی پرێمەرلیگ.
دوێنێ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئالێكساندەر ئاڕنۆڵد ئەستێرەی لیڤەرپوول دەربارەی مانچێستەر سیتی و نازناوەكانی ئەو یانەیە گوتی:
لەم سەردەمەدا، مانچێستەر سیتی لە ئێمە زیاتر نازناویان بەدەستهێناوە، رەنگە لە ئێمە سەركەوتووتر بووبن، بەڵام نازناوەكان بۆ ئێمە و هاندەرانی لیڤەرپوول زیاتر مانای هەبوو بەهۆی دۆخی دارایی و شێوازی درووستكردنی ئەو دوو یانەیە.
كەمێك پێش ئێستا ئێرلینگ هالاند وەڵامی لێدوانەكانی ئارنۆڵدی دایەوە و گوتی:
ئەو ئازادە هەرچییەك بڵێت، من ساڵێكە لە مانچێستەر سیتیم وسێ نازناوەكەمان بەدەستهێناوە، هەستێكی زۆر جوان بوو، پێموانییە ئەو لەو هەستە تێبگات.
هەمووان لە لیڤەرپوول هەرچی بیانەوێت دەتوانن بیڵێن، ئارنۆڵدیش بە هەمان شێوە، نازانم بۆ وا دەكات، بەڵام لە كۆتاییدا گرنگی پێنادەم.
🗣 Erling Haaland responding to the Trent quote:
"If he wants to say that.. OK. I've been here 1 year and I won the treble. It was quite a nice feeling. I don't think he knows exactly this feeling. "
🎥 @stonestodiaspic.twitter.com/AA0tzNoQio
— Manchestericonic (@manchestriconic) March 7, 2024
پێش ئەو یارییە لیڤەرپوول بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی دێت و مانچێستەر سیتیش بە كۆكردنەوەی 62 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.