عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا | محەمەد قاسم بەهۆی پێکانەوە سبەی بەرامبەر دهۆک یاریی ناکات

Yariga App

یاریگا –

محەمەد قاسم هێرشبەری یانەی هەولێر بەهۆی پێکانەوە لە یاریی سبەی بەرامبەر دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی ناکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، محەمەد قاسم هێرشبەری یانەی هەولێر کە بەهۆی پێکانەوە لە یاریی رابردووی هەولێر بەرامبەر حدوود ئامادە نەبوو، ئەمڕۆ بەشداریی دوایین راهێنانەکانی یانەکەی قەڵاومنارەی نەکرد و ناتوانێت سبەی بەرامبەر دهۆک لە یاریی کلاسیکۆی کوردستان ئامادە بێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی یاریگا، پێشبینی دەکرێت یاسین سامیە هێرشبەری سووری لەجیاتی محەمەد قاسم لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر دهۆک لەلایەن حەیدەر عەبدولئەمیر راهێنەری هەولێر پشتی پێ ببەسترێت، لەکاتێکدا لە یاریی رابردوو عەلی شاخەوان لە شوێنی محەمەد قاسم یاریی دەکرد.

محەمەد قاسم لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە پێنج یاری لە سێ یاری یەدەک بووە و شەش گۆڵی بۆ قەڵای زەرد کردووە و گۆڵکاری یەکەمی ئەم وەرزەی یانەکەیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button