راپۆرتی تایبەتکوردستانگرنگترین

هەڵسەنگاندنی یاریگا | توانا ئەمیر باشترین یاریزانی گەڕی بیست و سێیەمی خولی نایابی کوردستان بوو

Yariga App

یاریگا –

توانا ئەمیر یاریزانی پێشمەرگەی هەولێر ئەستێرەی گەڕی بیست و سێیەمی خولی نایابی کوردستان بوو، کە لە هەر گەڕێک تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی خولەکە دەستنیشان دەکات.

توانا ئەمیر ناوەڕاستکاری پێشمەرگەی هەولێر لە گەڕی بیست و سێیەمی خولی نایابی کوردستان لە یاریی بەرامبەر چوارقوڕنە کە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بە سێ گۆڵی خاوێن بردیانەوە، دوو گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دروستکرد، کاریگەرترین یاریزانی پێشمەرگە بوو.

توانا ئەمیر (23 ساڵان) لە یارییەکەی چوارقوڕنە و پێشمەرگەی هەولێر دوو ئەسیستی بۆ گەیلان لوقمان و رێکار هاشم کرد، کە پێشمەرگە بەم بردنەوەیە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ شێروانە هاتە پلەی یەکەمی خولی نایابی کوردستان و بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ پێشەنگی گرتووە.

توانا ئەمیر، ئەستێرەی گەڕی بیست و سێیەمی خولی نایابی کوردستان
توانا ئەمیر، ئەستێرەی گەڕی بیست و سێیەمی خولی نایابی کوردستان

لە گەڕی بیست و سێیەمی خولی نایابی کوردستان، لە هەشت یاری 15 گۆڵ تۆمارکران، پێشمەرگەی هەولێر بە سوودوەرگرتن لە دۆڕانی شێروانە بەرامبەر هەولێر، پلەی یەکەمی لە یانە گەرمیانییەکە وەرگرت و هاتە پێشەنگی خولەکە.

دانا کامەران پێشمەرگەی هەولێر لەم گەڕە گۆڵێکی دیکەشی تۆمارکرد و بە 14 گۆڵ هاتە پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکە و بە جیاوازیی دوو گۆڵ بەپێش یادگار ئیبراهیم هێرشبەری سەیدسادق کەوتەوە.

ریزبەندیی گۆڵکارانی خولی نایابی کوردستان
ریزبەندیی گۆڵکارانی خولی نایابی کوردستان

بابەتی زیاتر

Back to top button