ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

گواردیۆلا: ئێستا بەراورد بەو کاتانەی لە بارسێلۆنا بووم چامپیۆنزلیگ زەحمەتترە

Yariga App

یاریگا –

گواردیۆلا پێش یارییەکەی کۆپێنهاگن دان بە سەختی و قورسی چامپیۆنزلیگ دادەنێت، بەڵام دەڵێت هێشتا دەیانەوێت نازناوەکە ببەنەوە.

پێپ گواردیۆلا، بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی پێش یارییەکەیان بەرامبەر کۆپێنهاگن لە چامپیۆنزلیگ دەڵێت :’راستە ئێمە وەرزی رابردوو نازناوی چامپیۆنزلیگمان بەدەستهێنا، بەڵام ئێمە سەرەڕای رێزێکی زۆرم بۆ کۆپێنهاگن بەڵام دەمانەوێت بگەینە چارەکی کۆتایی و قۆناخەکان بەدوای یەکدا تێبپەڕێنین، ئێمە دەمانەوێت سبەی بردنەوە بەدەست بهێنین، بیر لە هیچ شتێکی دیکە ناکەینەوە، وەرزی رابردووش سیانەمان بەدەستهێنا بەبێ ئەوەی قسەی لەسەر بکەین’.

هەروەها گواردیۆلا دەشڵێت :’ئێستا بەراورد بە پێشتر چامپیۆنزلیگ زۆر بەهێزتر و سەختتر بووە، بەراورد بەو کاتەی لە بارسێلۆنا بووم، ئێستا راهێنەری باشتر و یانەی باشتر لە چامپیۆنزلیگ هەن، لە چامپیۆنزلیگ ئێستا گەیشتن بە قۆناخی پێش کۆتایی زۆر قورس بووە، پێویستە زۆر بە باشی بۆ ئەم پاڵەوانێتییە ئامادەبین، چونکە شایستەی ئەوەیە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button