کوردستان

شێروانە بۆ بەهێزکردنی پێگەکەی و هەولێریش بۆ دوورکەوتنەوە لە ناوچەی دابەزین ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

Yariga App

بڕیارە سبەی سێشەممە 5\3\2024 گەڕی 23ـی خولی نایابی کوردستان دەستپێبکات و ئاڕاڕات و سۆران لە پیرمام یاری دەکەن.

یانەی ڕانیە لە نێو یاریگا و بەردەم هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی برایەتی دەکات، ڕانیە بەڕاهێنەرایەتی ڕەفیق سەعید و پشت بەست بە هاندەر و یاریگای تا ئێستا تیپێکی ئاسان نەبووە بۆ هیچ یانەیەک، یانەی برایەتیش ئاست و ئەنجامیان جێگیر نیە و هەر چۆنێک بێت نایەوێ بکەوێتە کێبڕکێی یانەکانی خوارووی خۆی بۆ ئەوەی لە هەڕەشەی دابەزین بەدووربێت، یانەی ڕانیە 33 خاڵی هەیە لە پلەی چوارەمە و برایەتیش بە 25 خاڵ لە پلەی یازدەم دێت، لە پیرمام و لە یاریەکی بەهێز یانەی ئاڕاڕات میوانداری یانەی سۆران دەکات، یاریەکە گرینگی تایبەتی هەیە بۆ هەر دوو یانە چونکە لە ناوچەی دابەزینن و هەر دووکیان خاوەن 23 خاڵن، ئاڕاڕات لە پلەی پازدەم و یانەی سۆرانیش لە ڕیزبەندی شازدەم کۆتایی دێت.

لە گەرمیان و تایبەت لە ئیدارەی سەربەخۆی کەلار یانەی شێروانە ڕووبەڕووی یانەی هەولێر دەبێتەوە، شێروانە نایەوێ خاڵ لە دەستبدات تایبەت لە نێو یاریگای خۆی و مەبەستیەتی پێشەنگی خولەکە توندتر بکات کە ئێستا بە 40 خاڵ سەرووی ڕیزبەندیەکەی گرتووە، هەولێریش لە خانەی دابەزینە بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکان و بە 23 خاڵ لە ڕیزبەندی چواردەم دێت بۆیە هەر خاڵ لە دەستدانێک ئەرکی کوڕانی قەڵاو منارە قورستر دەکات.

لە شەقڵاوە یانەی سیروانی نوێ دەبێته میوانی یانەی شەقڵاوە، سیروانی نوێ تا ئێستا ئەنجامەکانی جێگیر نیە لەم وەرزەدا 32 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە پلەی پێنجەم دێت، هەفتەی ڕابردووش لە نێو یاریگای خۆی بە دووگۆڵی بێ وەڵام بە یانەی ڕانیە دۆڕابوون، یانەی شەقڵاوە کە 23 خاڵی هەیە لە پلەی سێزدەم دێت بە پشت بەستن بە یاریگا و هاندەرانی نایەوێ خاڵ لە دەستبدات و بە سەرکەوتنیشی لەم یاریە و شکستی ڕکابەرەکانی تا ڕادەیەک هەناسەی ئارامی هەڵدەمژێت.

یارییەکانی ڕۆژی چوارشەممە 6\3\2024

بابەتی زیاتر

Back to top button