ئیسپانیا

دوایین هەڵوێستی ریال مەدرید لەبارەی ناوبژیوانی یارییەکەی ڤالێنسیا ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

بەرپرسانی ریال مەدرید نایانەوێت کاردانەوەی توندیان هەبێت و تاوەکو ئێستا لەبارەی ناوبژیوانەکەی یارییەکەیان بەرامبەر ڤالێنسیا بێدەنگن.

ماڵپەڕی رێلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاریداوە هیچ بەیاننامەیەک لەبارەی رووداوەکەی یارییەکەیان بەرامبەر ڤالێنسیا بڵاو نەکەنەوە، کە خیل مانزانۆ ناوبژیوانی یارییەکە گۆڵێکی لە دوایین ساتەکان هەژمار نەکرد و زووتر فیکەی کۆتایی لێدا.

ماڵپەڕە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی ریال مەدرید نایانەوێت بەهۆی ئەو رووداوە هزر و سەرنجی یاریزانەکانیان لەسەر یاریی داهاتوویان لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لایپزیگ لابچێت، بۆیە پێیانوایە ئەو قسانەی کارلۆ ئەنچیلۆتی دوای یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی کردی بەسە.

یەکێک لە بەرپرسانی ریال مەدرید لەبارەی رووداوەکەی یارییەکەی ڤالێنسیا گوتویەتی ‘ئەم رووداوانە هەرگیز لە سوپەرلیگ روونادەن’، وەکو هێمایەک بۆ پڕۆژەی سوپەرلیگ کە ریال مەدرید سەرپەرشتی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button