عێراقگرنگترین

بۆ یاریی دهۆک ئامادە دەبن؟ محەمەد قاسم و ئاکام هاشم تووشی پێکان بوون

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی وەرزشی یاریگا هۆکاری دوورخرانەوەی محەمەد قاسم لە یارییەکەی حدوود و هەولێر ئاشکرا دەکات، کە ناوی لە لیستی یاریزانانی یارییەکە نەبوو.

محەمەد قاسم هێرشبەری یانەی هەولێر کە لە دوایین سێ یاریی یانەکەی شەش گۆڵی تۆمارکردووە، پێش یارییەکەیان بەرامبەر حدوود لە گەڕی هەژدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە رانی تووشی کرژبوونی ماسوڵکە بوو، پێکانێکی سووکی هەبوو، بۆیە راهێنەری هەولێر لە ترسی تەشەنەکردنی پێکانەکەی لە یارییەکە بەشداریی پێنەکرد.

ئەگەرچی پێکانەکەی محەمەد قاسم سووکە، بەڵام حەیدەر عەبدولئەمیر راهێنەری هەولێر نەیویست سەرکێشی پێبکات و پێکانەکەی گەورەتر بێت، بۆیە لەو یارییە ناوی لە لیستی یاریزانانی تیپەکەی دوورخستەوە و لەجیاتی ئەو یاریی بە عەلی شاخەوان کرد.

وابڕیارە ئەمڕۆ محەمەد قاسم بەشداریی راهێنانەکانی هەولێر بکات و بۆ یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر دهۆک لە گەڕی نۆزەمی خولی ئەستیڕەکانی عێراق ئامادە دەبێت، کە رۆژی هەینی کاتژمێر 05:00ـی ئێوارە دەکرێت.

پێکهاتەی سەرەکی هەولێر لە یارییەکەی حدوود
پێکهاتەی سەرەکی هەولێر لە یارییەکەی حدوود

ئاکام هاشمیش لەو یارییە تووشی پێکان بوو 

ئاکام هاشم بەرگریکاری یانەی هەولێر لە یارییەکەی حدوود لە پێکهاتەی سەرەکی بوو، بەڵام بەهۆی پێکانەوە لە نیوەی دووەم یاریگای بەجێهێشت و یارییەکەی پێ تەواو نەکرا.

ئاکام لە خولەکی 70 یاریگای بەجێهێشت و هەردی سیامەند شوێنی گرتەوە، بەڵام بەگوێرەی پشکنینە سەرەتاییەکان پێکانەکەی سووکە و بۆ یارییەکەی دهۆک ئامادە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button