ئیتاڵیا

باوکی کڤارا ڕای خۆی لەبارەی داهاتووی کوڕەکەی ئاشکرا کرد

Yariga App

یاریگا –

لەگەڵ دووبارە درەوشانەوەی خڤیچکا کڤاراتسخێلیای ئەستێرەی ناپۆلی، بەتایبەت دوای بردنەوە گەورەکەی رابردوویان ٦-٢ کە تێیدا کڤارا دووان لە گۆڵەکانی یانەکەی تۆمار کرد، پرسیار و گومانەکان سەریان هەڵدایەوە لەبارەی داهاتووی ناوبراوەوە. بەڵام باوکی زۆر شتی ڕۆشن کردەوە لەو ڕووەوە.

دوای یاریەکەی ساسۆلۆ، Radio TV Serie A چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بەدری، باوکی یاریزانە جۆرییەکە ئەنجام دا و، لە پرسیار سەباەرت بە هەنگاوی داهاتووی لەم هاینەی، بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە

سوپاسی ئیتاڵیا و ناپۆلیش دەکەم بۆ ئەو پێشوازییەی لە کڤارایان کرد وەک و کەسێک و دواتر وەک یاریزانێک. تەنها خۆیەتی کە دەتوانێت ناپۆلی هەڵبژێرێت لە داهاتوودا، منیش ڕێز لە هەر ڕایەکی دەگرم. بە بۆچوونی من بڕیار دەدات بە دووبارە پۆشینەوەی درێسی ناپۆلی.

ئەو لێدوانەی باوکی کڤارا، جۆرێک نائومێدی دا بە یانە رکابەرەکان ئەوانەی نیازیان لە گرێبەستکردن هەبووە لەگەڵ ئەو یاریزانە جۆرجیە.

هەرچەندە لە چاو وەرزی رابردوودا ژمارەکانی داکشانیان بەخۆوە بینیوە، بەڵام هێشتایش لە دۆخە ناجێگیرەکەی ناپۆلیدا پیاوی یەکەمە و هەشت گۆڵ و پێنج ئەسیستی هەیە کە زۆرترین بەشداریکردنی گۆڵە لەچاو سەرجەم یاریزانەکانی هاوتیمیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button