ئیسپانیا
ناوبژیوانێکی مەدریدی بۆچوونێکی جیاوازی هەیە؛ گۆڵەکەی بێڵینگهام دروست نەبوو
یاریگا –
پێچەوانەی رای زۆرینە ناوبژیوانێکی مەدریدی پێیوایە گۆڵەکەی بێڵینگهام دروست نەبووە و ناوبژیوان هیچ هەڵەیەکی نەکردووە.
ئەلفۆنسۆ پێرێز بۆرۆل، ناوبژیوانی مەدریدی لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی مارکای ئیسپانی لەبارەی گۆڵەکەی بێڵێنگهام دەڵێت :’ناوبژیوان فیکەلێدانەکەی دروست بوو، کاتێک تۆپەکە کەوتە لای ئیبراهیم دیاز یەکسەر ناوبژیوان فیکەی کۆتایی یارییەکەی لێدا، بۆیە فیکەی کۆتایی یارییەکە دوانەکەوتووە، بڕیارەکەی خیل مانزانۆ ناوبژیوانی یارییەکە دوانەکەوت’.
بەهۆی ئەوەی چەند چرکەیەک دوای فیکەی کۆتایی جود بێڵینگهام گۆڵی سێیەمی بەرامبەر ڤالێنسیا کرد، هاندەران و یاریزانانی ریال مەدرید رەخنەی توند لە بڕیارەکەی ناوبژیوانەکە دەگرن و پێیانوایە یانەکەیان زوڵمی لێکراوە و دوو خاڵیان لێ دزراوە.